ئەم هاوڵاتییە دوای دوو رۆژ لە رفاندنی هەڵات

هاوکار حەیدەر هاوڵاتییەكی خەڵكی خورماتووە و نیشتەجێی كەركوكە. وەك خۆی دەڵێت، لە كەركوك رفێندراوە و دواتر هەڵاتووە.

هاوکار وردەكاریی دۆسیەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكراكرد و وتی، “چەند كەسێك رفاندیانم و لە خانوویەكی چۆڵدا لە نزیك گەڕەكی پەنجا عەلی لە كەركوك دەستبەسەریانكردم، كاتێك بە تەنها بەجێیانهێشتم، هەڵاتم و پەیوەندیم بە كەسوكارمەوە كرد”.

سیروان برای هاوكارە و دەڵێت، دوای دوو رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی براكەی، كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیك شوقەكانی پەنجا عەلی چوون بە هانایەوە و بردوویانەتەوە بۆ ماڵەوە.

لەبارەی هۆكاری رفاندنی و ئەو كەسانەی رفاندوویانە، هاوکار حەیدەر جەختیكردەوە كە ناتوانێت كەسێكی دیاریكراو تۆمەتباربكات، بەڵام ماوەی چەند مانگێكە بڕی 70 هەزار دۆلاری لای چەند كەسێكە و داوای دەكات.

وتیشی، “پێشتر لە رێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەم لێكراوە، ئەو كەسانەشی رفاندیانم بە عەرەبی قسەیان دەكرد و هەڕەشەی ئەوەیان دەكرد ئەگەر وازنەهێنم لەو دۆسیەی لەبارەی پارەكەوە هەمە، ئەوا دەمكوژن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پێشتر سكاڵای تۆماركردووە و لەبارەی دۆسیەی رفاندنیشییەوە لایەنی پەیوەندیداری ئاگاداركردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. ئاگر لە شوێنكاری هاوڵاتییەك كەوتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: باران دەبارێت و خێرایی با زیاتر دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share