سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە نووسینگەیەکی حەواڵەی دراویان بڕیوە

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە کە سێ کەسیان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی دزیکردن لە نووسینگەیەکی حەواڵەی دراو، دەستیشگیراوە بەسەر بڕی 40 ملیۆن دیناردا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە کاتی گەڕان و بەدواداچوونی مەفرەزانیاندا لەناو بازاڕدا، توانراوە سێ تۆمەتبار لەساتی بڕینی نووسینگەیەکی حەواڵەی دراودا دەستگیربکەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕی 40 ملیۆن دینار و ژمارەیەک کارتی پەیوەندیکردن و کارتی ئینتەرنێتدا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە كە منداڵێكی خاوەن نوسینگەكە هاوكاری تۆمەتباران بووە بۆ بڕینی نوسینگەكە .

لەئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار، م،ك،ر لەدایكبووی 1986، پ،ر،ع لەدایكبووی 2001، ر،ع،ع لەدایكبووی 2001 بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی داواى یاریزان دەکات و پیرێزیش نایکڕێت

بابەتی دواتر

چاڤی بۆ کڕینی بێرناردۆ سێلڤا کەوتە جوڵە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: ئەمڕۆ دوا وادەیە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ گۆڕینی كاندیدان و نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران. جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای…
Total
0
Share