کەشناسی: باران دەبارێت و خێرایی با زیاتر دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان نمەباران دەبارێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە، خێرایی با زیاتر دەبێت و تۆز و خۆڵیش دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، هەروەها تاوە باران و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و باکوری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر).

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەمڕۆ بەهۆی زیادبوونی خێرایی با-وە تۆز و خۆڵ دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەریی تۆز و خۆڵەکە کەمدەبێتەوە، پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە نزمدەبێتەوە.

هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم و لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەشێوەی تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت، لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ دابارین دەوەستێ و کەشە جێگیر دەبێتەوە.

کەشناسی دەڵێت، نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر دەبێت و ئەگەرى بارینى تەرزە لە هەندێک ناوچەى سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەیە.

پلەکانی گەرماش 2 بۆ 4 پلە دادەبەزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دەستگیركردنی دوو باندی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانمان دوای وەرگرتنی رەزامەندیی داوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا توانیمان…
Total
0
Share