هەولێر.. ئاگر لە شوێنكاری هاوڵاتییەك كەوتەوە

رووداوەكە نیو كاتژمێر پێش ئێستا لە دوكانێكی ئوتوی هەڵمی لە ئاییندە ستیی شاری هەولێر روویداوە.

دیاری حوسێن پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، دوكانەكە بە تەواوەتی سووتاوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

وتیشی، “زیانەكان تەنها ماددین و ئاگركەوتنەوەكە هیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانییش رێگرییانكردووە لە تەشەنەسەندنی ئاگرەكە بۆ بینا و باڵەخانەكانی دەوروبەر، بەو پێیەی دوكانەكە دەكەوێتە نێوان دوو پەیمانگەی ئەهلییەوە و خوێندكاران كەوتوونەتە دۆخی ترس و نیگەرانییەوە”.

هاوڵاتییەك لە شوێنی رووداوەكەوە قسەی بۆ ئێستا كرد و وتی، “بەهۆی ئەوەی دوكانەكە پۆشاكی زۆری تیادا بووە و لە كاتی ئاگركەوتنەوەكەدا رەشەبا هەڵیكردووە، لە ماوەیەكی كەمدا دوكانەكە بە تەواوەتی سووتاوە”.

بابەتی پێشتر

فەرمانگەیەکی کارەبا پێویستی بە کارمەندە

بابەتی دواتر

ئەم هاوڵاتییە دوای دوو رۆژ لە رفاندنی هەڵات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردە ڕوونکردنەوە دەدات.. کەوتنەخوارەوەی پانكە لە قوتابخانەیەكی هەولێر دوو خوێندكار بریندار دەكات

كەوتنەخوارەوەی پانكە لە قوتابخانەیەكی شاری هەولێر برینداربوونی دوو خوێندكاری لێدەكەوێتەوە. پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، ڕووداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ…
Total
0
Share