کیلیان مباپی ڕەتیکردەوە کە شکستیان بەرامبەر بایرن واى لێبکات لە پاریس سانجێرمان بڕوات.
مباپی ئاماژەى بەوەدا کە ئەو زۆر دڵخۆشە لە پاریس و دەیەوێت لە نوسینەوەى مێژوو بەردەوام بێت.
مباپی ئێستا گۆڵکاری مێژوویی یانەى پاریس سانجێرمانە و هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە 201 گۆڵی بۆ بکات.
بەشێک لە قسەکانی مباپی
داهاتووی من بە چامپیۆنزلیگەوە بەند نییە
من تەركیزم لەسەر یارییەكەی چوارشەممەیە
ئێستا دەبێت دەرونمان ئارام بكەینەوە و بچینە ئەڵمانیا تا لە بایرن ببەینەوە
بە دڵنییایەوە باڵۆندۆر خەڵاتێكی گرنگە بەڵام لە ئێستا چاوم لە خەڵاتە بەكۆمەڵەكانە
بۆ من جێی دڵخۆشییە بەم تەمەنە ببمە گۆڵکاری مێژووی یانەى پاریس و کاپتنی یانەکەش بم
جارێ باس لەداهاتووم ناکەم لەبەرئەوەى لێرەدڵخۆشم