هەولێر: کەسێک لەلایەن کوڕی خەزورییەوە کوژرا

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کەسێک لەلایەن ژنبراکەیەوە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژراوە.

بەپێی راگەیاندراوی پۆلیس، رووداوەکە لە شەقامی کورانی شاری هەولێر روویداوە و هێزەکانیان لە بوونی رووداوێکی کوشتن ئاگادارکراونەتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، دوای لێکۆڵینەوە بۆیاندەرکەوتووە، کەسێک بەناوی (شوان عمر قادر) تەمەن 42 ساڵ، خاوەنی پێنج منداڵ، لەلایەن کوڕێکی خەزوریەوە کوژراوە.

پۆلیس رایگەیاندووە، هۆکاری رووداوەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

بەپێی پۆلیسی هەولێر، لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکەن، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش رێکخراوە بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو سلێمانی لەسەر پرسی ژینگە دروستبووە، هەستی شانازی و گەشبینی لە مندا ورووژاند

قوباد تاڵەبانی، جێگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی سەباح بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، “ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو…
Total
0
Share