سەڵاح و لیڤەرپوڵ بە بنبەست گەیشتوون

دانوستاندنی نێوان ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ و محەمەد سەڵاح هیچ ئەنجامێکی نەبووە، جەمسەرەکان بە بنبەست گەیشتوون.

بەپێی زانیارییەکانی پاول جۆیس، ڕۆژنامەنووسی ناودار و باوەڕپێکراوی “تایمز”، مانەوە و بەردەوامبوونی محەمەد سەڵاح لە یانەی لیڤەرپوڵ بابەتێکی یەکلاکراوە نییە، بەڵکو ئەگەرێکی بەهێز هەیە لە کۆتایی وەرزدا بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ڕۆژنامەنووسەکە لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی ڕێدزەوە ئاشکرایکردووە، ڕامی عەباس-ی لێپرسراوی کارەکانی سەڵاح لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی لیڤەرپوڵ داوای موچەی هەفتانەی بەبڕی 400 هەزار پاوەند کردووە، ئەوەشی کردووەتە مەرج بۆ نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانەکە.

سەڵاح لە کۆتایی وەرزی 2022-2023 بۆندەکەی لەگەڵ سوورپۆشەکان کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا بەڕێککەوتنێک بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی نەگەیشتووە، پاول جۆیس باسی لەوەکردووە، کە هیچ جەمسەرێک بە مەرجی ئەوی دیکە قایلنەبووە و دانوستاندنەکان بە بنبەست گەیشتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا: بەهۆی چامپیۆنزلیگەوە پێیانوایە ڕاهێنەرێکی شکستخواردووم، بەڵام گرنگ پریمەرلیگە

پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی ڕەخنەگرانی دەداتەوە و نازناوی پریمەرلیگ بە بایەخترینی وەرز…
Total
0
Share