زانایان پەیوەندیی نێوان خانەکانی زۆمبی و گۆشەگیری و بیرچوونەوە ئاشکرادەکەن

توێژەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە “فیوز”ێکی بچووک هەیە بەستراوەتەوە بە خانەکانەوە و بە فیوزی ژیان بەخش ناوی دەبەن، خانەکانی مرۆڤ لەگەڵ تەمەندا بەردەوام توانای پەیوەندییان لەگەڵ ئەم فیوزە لەدەست دەدەن.

ئەم تاڵە فیوزە کە بە تێلۆمێر ناسراوە، لە خانەکانی کەسانی بەساڵاچوودا بە شێوەیەکی زۆر نائاسایی کورتە، بەڵام توێژەران ئاماژەیان بە نیشانە سەرەتاییەکانی خەمۆکی و دابەزینی توانای تێگەیشتن و فێربوون کردووە، وەک لەدەستدانی بیرەوەری، کە پەیوەندییان بەو فیوزەوە هەیە.

تێلۆمێرەکان لە بنەڕەتدا ئەو “کاتژمێرە گەردیلەییانە”ن کە لە کۆتاییدا دەگەنە سفر و پێدەچێت ژماردنەوەی پاشەکشەیانەی کاتژمێرە گەردیلەییەکانی جەستەی مرۆڤ بەهۆی فشاری درێژخایەن و خەمۆکییەوە خێراتر بێت.

کاتێک تێلۆمێرەکان دەگەنە کۆتایی، خانەکە لە دابەشبوون دەوەستێت و دەچێتە حاڵەتێکی “هاوشێوەی زۆمبی” (مردووە زیندووەکان)ـەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە، ئەگەر سیستەمی ریسایکلینی لەش ئەم خانە زۆمبیانە پاک نەکاتەوە، ئەوا ڕەنگە زۆر ببن و ببنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی هاوشێوەی زۆمبی.

توێژینەوەکە بەو ئەنجامە دەگا کە بچووکبوونەوەی تێلۆمێر پەیوەندییەکی توندی بە پیربوونەوە هەیە.

تاقیکردنەوەکە 137 خۆبەخشی لە نێوان تەمەنی 60 بۆ 79 ساڵدا لەخۆگرتبوو، توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەو کەسانەی نیشانەکانی خەمۆکییان هەبووە و کێشە لە توانای مەعریفییان هەبووە، تێلۆمێرەکانیان کورتتربووە.

هەروەها کورتیی تێلۆمێرە پەیوەندیی بە زیادبوونی ئاستی ئینتەرلوکینەکانەوە هەیە کە پرۆتینی هەوکردنن.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە درێژی تێلۆمێر لە کەسانی بەساڵاچوودا تەنها پەیوەندیی بە خەمۆکی پێشکەوتوو نییە بەڵکو پەیوەندیی بە نیشانەکانی سەرەتای خەمۆکییەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

دەقی وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی لە رێوڕەسمی ساڵیادی راپەڕین

بابەتی دواتر

مباپی ڕیاڵ مەدریدی بێهیوا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share