گۆڕاوێكی نوێی كۆرۆنا سەریهەڵدا و زانایانی بەریتانیا نیشانەكانی ئاشكرادەكەن

(XE) ناوی نوێترین گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، لە بەریتانیا و هندستان سەریهەڵداوە و زانایان و پسپۆڕان نیشانەكانی ئاشكرادەكەن.

بەپێی خشتەی دەستەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا (NHS) كە لەبارەی نیشانەكانی كۆرۆناوە بڵاویكردووەتەوە، نیشانەكانی تووشبوون بەم گۆڕاوەی كۆرۆنا تا ڕادەیەكی زۆر لە نیشانەكانی هەڵامەتەوە نزیكن و بەشێكیشیان هاوشێوەی نیشانەكانی گۆڕاوەكانی تری كۆرۆنان.

لەبارەی نیشانەكانەوە، دەستەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا دەڵێت، “بریتین لە تای زۆر و تەنگەنەفەسی و ئازاری ماسوولكەكان و ماندووبوون و هێڵنجدان، لەگەڵ سكچوون و لەدەستدانی هەردوو هەستی تام و بۆنكردن و گیرانی لووت”.

هاوكاتی دۆزینەوەی گۆڕاوە نوێیەكە لە بەریتانیا، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە (XE) لە هیندستان تۆماركرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆڕشێكی پزیشكی بەڕێوەیە
تەنها بە پشکنینی خوێن 50 جۆری شێرپەنجە پێشوەخت دیاریدەكرێن

دەستەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا، گەورەترین تاقیکردنەوەی لە بواری پزیشکی و جۆرەکانی شێرپەنجە بەتایبەت دەستپێکردووە، ئەو تاقیکردنەوەیە دەتوانێت وەک…
Total
0
Share