نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە یادی 32 ساڵەی راپەڕینی گەلی کورددا بڵاوکردەوە، سەرۆکی هەرێم داوا لەلایەنەکان دەکات وانه‌ى سه‌ركه‌وتن له ڕاپه‌ڕين وه‌ربگرن.
نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی یادی راپەڕینی ساڵی 1991 لە خانەوادەی شەهیدان دەکات و رایگەیاندووە، “يادى سى و دوو ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕينه مه‌زنه‌كه‌ى ئازارى 1991 له خانه‌واده سه‌ربه‌ر‌زه‌كانى شه‌هيدانى راپه‌ڕين و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى گه‌لى كوردستان، به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه پيرۆز ده‌كه‌م. به رێز و شكۆوه يادى شه‌هيدان ده‌كه‌ينه‌وه، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين”.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە، “راپه‌ڕين هه‌ستانێكى مێژوويى و يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى جه‌ماوه‌ريى سه‌رتاسه‌ريى گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو چين و توێژ و پێكهاته‌كانييه‌وه كه به پشتگيريى پێشمه‌رگه و به‌ره‌ى كوردستانى، له دژى سته‌م و زۆردارى راپه‌ڕى، پێشمه‌رگه و رۆڵه‌كانى كوردستان بۆ ئازادى، بۆ ژيان و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، گيانيان خسته سه‌ر ده‌ست و به‌ره‌نگارى مه‌رگ بوونه‌وه”.
رایگەیاندووە، “يه‌كڕيزى و ته‌بايى، هه‌وێنى سه‌ركه‌وتنى راپه‌رين بوو كه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستانى له ئازادى، په‌رله‌مان، حكوومه‌ت، فيدراڵى و چه‌سپاندنى مافه‌كانى له ده‌ستوورى عێراقى فيدراڵدا به‌ديهێنا، ئێستاش گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانييه‌وه، ده‌بێ وانه‌ى سه‌ركه‌وتن له ڕاپه‌ڕين وه‌ربگرن، ده‌بێ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌كاركردن، بكه‌نه هه‌وێنى سه‌ركه‌وتن و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “له‌م ياده شكۆداره‌دا، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌موو هه‌وڵ و توانا‌مان بۆ ئه‌وه ده‌بێت هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ به‌ديهێنانى ئامانجه پيرۆزه‌كانى راپه‌ڕين و ئه‌و خه‌ونانه‌ى شه‌هيدان له‌پێناوياندا گيانیان به‌خشى، وه‌ك چۆن له راپه‌ڕيندا پێكه‌وه سه‌ركه‌وتين، گه‌لى كوردستان به هه‌موو ره‌نگ و پێكهاته‌كانيه‌وه سه‌ركه‌وت، ئێستاش سه‌ركه‌وتن و مسۆگه‌ركردنى داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، ته‌نيا و ته‌نيا يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردنه”.