راگەیەندراوێك لە تەندروستیی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، 25 تیمی فریاكەوتنی خێرای تەندروستیی سلێمانی لەشەوی سەری ساڵی نوێدا لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، 25 تیمی فریاكەوتنی خێرای تەندروستیی سلێمانی لەشەوی سەری ساڵی نوێدا لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و ئەوەش لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی پلانی پێویستی داناوە بۆ ئەو بۆنەیە و رێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر و لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمە تەندروستییەكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەو چوارچێوەیەدا لەسەری ساڵی نوێ سێ تیمی تەندروستی ئامادەییان دەبێت لەبەردەم ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ و لای باخی گشتی دوو تیمی تەندروستی لێدەبێت و دوو تیمی تەندروستیش لەبەردەم باخی نالی دەبن و لە شەقامی سالم و سەهۆڵەكە سێ تیمی تەندروستی لێدەبێت و لای شارەوانی سلێمانی دوو تیمی لێدەبێت و لەسەرچناری دووتیمی لێدەبێت و هەروەها 11 تیم لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە 122 لەخزمەتی هاوڵاتییاندا دەبن.

هاوكات لەسەری ساڵی نوێ تیمە تەندروستییەكان لەسەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاكەوتن لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و هاوڵاتییان دەتوانن لە كاتی حاڵەتە لەناكاوەكان پەیوەندی بكەن بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە 122ەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ئەمڕۆ ئەندەرپاسی فاروق بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا ئەندەرپاسی فاروق بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: وەک بارودۆخی ئاسایی مامەڵە بکەن و زیاد لە پێویستیی رۆژانەتان خۆراک و کاڵا مەکڕن

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایدەگەیەنێت، پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، کۆگاکان پڕن لە خۆراک و پێداویستیی بنەڕەتی و…
Total
0
Share