راوێژكارێكی سودانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار كاتییە و گرتنەبەری رێكارەكان پێویستی بە كات هەیە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی كاتییە و پابەندبوون بانكە ناوخۆییەكان بە مەرج و رێنماییەكان دۆخی دارایی وڵات باشتردەكات.

راوێژكارەكەی سودانی جەختیكردەوە دوای ماوەیەك بەهای دۆلار دابەزین بەخۆوە دەبینێت و تەنها لەم قۆناغەدا بەهای دۆلار لەو ئاستە بەرزەدا دەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد

بابەتی دواتر

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: پڕۆژەكان بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاوە لە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەگەڵ عێراق

پەرلەمانتارێکی کورد زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشکرادەکات. دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share