ئەنجومەنی نوێنەرانی خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد و كۆبوونەوەكەی بۆ رۆژی دووشەممە دواخست.

مەلا كەریم شكور پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا كە بە ئامادەبوونی 194 ئەندام بەڕێوەچوو كە تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحییەكان كرا و پەرلەمانتاران ڕاو سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو.

ئاشكراشیكرد، هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسایی و هەرێمەكانەوە پێشكەشكران.

بابەتی پێشتر

كوڕێكی عێراقی كیلۆیەك ئاڵتوون و ملیارێك یۆرۆ دەكات بە مارەیی دەستگیرانە كوەیتییەكەی

بابەتی دواتر

راوێژكارێكی سودانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغداد راگیران

فرۆكەخانەی بەغداد راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی راگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ بارودۆخی كەشوهەوا دەگەڕێنێتەوە. ئیدارەی فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی رایگەیاند، سەرجەم…
Total
0
Share