پەیوەندییەکانی ئێران و روسیا دەچنە قۆناغێکی جیاوازەوە

پەیوەندییەکانی ئێران و روسیا دەچنە قۆناغیکی جیاوازەوە، لە نوێترین بواریشدا دەرگای تاقیکردنەوەی”کەشتی ئاسمانیشیان” بەڕووی یەکدیدا دەکەنەوە.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئێران بە سوودوەرگرتن لە وێستگەیەکی ئاسمانی روسی، دوو مانگی دەستکردی بەناوەکانی “کەوسەر و هودهود” ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کردووە، کە دروستکراوی ئێرانن.

دەشڵێن، “مانگە دەستکردەکان بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاریی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کراون، بڕیاریشە لە داهاتوودا، ئێران چەند مانگێکی دیکەش ڕەوانەبکات”.

ئێران و روسیا بە دوو هاوپەیمانی گرنگ لە ناوچەکەدا ناسراون، لەرووی سەربازیی و هەواڵگری و ئابووریی و بازرگانییەوە پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە، و لەم دواییانەدا بواری بۆشایی ئاسمان و مانگی دەستکردیشی گرتەوە، دوای ئەوەی ئاسانکارییەکی بەرچاویان بۆ پڕۆسەی تاقیکردنەوە و هەڵدانی مانگە دەستکردەکانی یەکتر کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆنسن: پێویستە وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكەن لە گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی كە ڕوسیا كۆنترۆڵیكردوون

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگەیاند، پێویسته‌ وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكه‌ن لە گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ڕوسیا كۆنترۆڵی كردوون.…
زیاتر ببینە

وزەی نێودەوڵەتی هۆشداریدەدات: ئەگەری هەیە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆرۆژیا لەهەر چرکەیەکدا بتەقێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریی دا لە مەترسییەکانی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆرۆژیا رایگەیاند، “روودانی تەقینەوە لە هەر…
Total
0
Share