شاندێکی ئێران سەبارەت بە خوێندکارانی عێراق لەو وڵاتە سەردانی بەغداد دەکات

سەرۆکی سەنتەری هەماهەنگیی زانستیی نێودەوڵەتی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران، رایگەیاند، وەزارەت بەنیازە شاندێکی زانکۆکانی رەوانەی عێراق دەکات بۆ راوێژکردن لەسەر کێشەکانی خوێندکارانی عێراقی.

واحید حەدادی ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی بوونی هەندێک کێشە لای خوێندکارانی عێراق کە لە ئێران دەخوێنن، مانگی حوزەیران شاندێکی خوێندنی باڵای ئێران دەچێتە عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکارانی عێراقی لە ئێران.

سەرۆکی سەنتەرەکە روونیکردەوە، “کاتێک وەزیری خوێندنی باڵای عێراق سەردانی ئێرانی کرد، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵیدا ئەنجامدا، کە تێیدا بڕیارماندا لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتەکەدا پێکبهێنین بۆ ئەو مەبەستە”.

وتی، “وەزیری خوێندنی باڵا لیژنە هاوبەشەکەی بانگهێشت کردووە، دوێنێ، بڕیاردرا شاندێکی زانکۆ بنێرین بۆ عێراق، لە چێوەی هاوکاریی هاوبەش و راوێژکاری سەبارەت بە کێشەکانی ئێستا”.

سەرۆکی سەنتەرەکە رایگەیاند، هاوکاریی زانستیی نێودەوڵەتی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران، “ئێستا خەریکی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکارانی عێراقین لە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان”.

جەختیشیکردەوە: “شاندەکەمان رەوانەی عێراق دەکەین لە مانگی حوزەیران بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قۆناغی دووەمی سەرژمێری کۆتاییهات و ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت

دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان رایگەیاند، قۆناغی دووەمی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەسەرکەوتووی تەواوبووە و دەشڵێت، “لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکان…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لەبارەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی تەواوی دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەربڕی.…
Total
0
Share