راوێژكارێكی سودانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار كاتییە و گرتنەبەری رێكارەكان پێویستی بە كات هەیە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی كاتییە و پابەندبوون بانكە ناوخۆییەكان بە مەرج و رێنماییەكان دۆخی دارایی وڵات باشتردەكات.

راوێژكارەكەی سودانی جەختیكردەوە دوای ماوەیەك بەهای دۆلار دابەزین بەخۆوە دەبینێت و تەنها لەم قۆناغەدا بەهای دۆلار لەو ئاستە بەرزەدا دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: وەفدێک بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی دەچێتە بەغداد

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئاییندەیەکی نزیکدا وەفدێک بەمەبەستی گفتوگۆ و گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆهاوتاکردنی مووچە، ئیمتیازات…
Total
0
Share