پزیشکەکەی دهۆک: لە ترسی ئاسایش و پاراستن دهۆکم بەجێهێشتووە

ئەو پزیشکەی لە شاری دهۆک لەلایەن بەدەل بەندی فەرماندەی سەربازیی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان هەڕەشەی لێکرابوو روونکردنەوە دەدات، دەڵێت، “لەگەڵ ئەوەی براکەم دەستگیرکراوە و سۆراغی نییە، منیش لێمدراوە و سەرانەیان لێوەرگرتووین ئێستا ئاسایش بەدوای مندا دەگەڕێن و لەترسی دەستگیرکردن دهۆکم جێهێشتووە”.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دکتۆر نەوزاد ساڵح ئاشکرایکرد، “پێشتر چەندین جار بەدەل بەندی چووەتە سەریان و پارە و سەرانەی لێوەرگرتوون بەمەبستی گەیاندنی سکاڵا چووتە لای پۆلیس بەڵام خۆی دەستگیرکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، “لە دوو رۆژی رابردوودا ئەو فەرماندەیەی پارتی چووتەسەر ماڵەکەی دواتر چوونەتە سەر باخەکەی باوکی کاتێک سکاڵایان تۆمارکردووە پێیان وتووە خۆتان بڕۆن کێشەکە چارەسەر بکەن”.

ئاشکرایکرد، دوو رۆژ بەر لە ئێستا کاتێک پاسەوانەکانی بەدەل بەندی چوونەتە سەر مۆلیدەکەیان بۆ سەرانە وەرگرتن و بە پانزە کەس کە پاسەوانی بەدەل بەندی بوون و یەکێکیشیان کوڕەکەی بووە لێیانداوە.

ئەو پزیشکە دەڵێت، “هاوشێوەی سیناریۆی فیلمەکان بە هەموویان لێیاندام دواتر بەدەل هات و دەستی هێنا بەسەرمدا وتی چی بووە بۆچی لە دکتۆر دەدەن لەم کاتەدا ڤیدیۆیان کردەوە بۆئەوەی بەڵگە دروستکەن کە ئەوان نەبوون لێیانداوم، دواتر بەدەل بەندی خۆی جلەکانی لەبەرمدا دڕاند”.

پزیشکەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا برایەکی بە ناوی ئازاد ساڵح لە زیندانە و هیچ هەواڵێکی نازانن کە ئایا ماوە یان مردووە، تەنانەت رێگە بە بینین و پەیوەندی پێوەکردنیشی نادەن.

بەپێی وتەی دکتۆر نەوزاد ساڵح، لەلایەن ئاسایش و پاراستنی دهۆکەوە هەوڵی دەستگیرکردنی دراوە و دەڵێت، “دوو رۆژ پێشتر کوڕەکەی بەدەل بەندی وتی، بە باوکم بڵێن با بەڕێوەبەری ئاسایش ئاگاداربکاتەوە دەستگیری بکەن، من نەمزانی ئەوە جددییە، بەڵام رۆژی دواتر ژمێریارەکەم وتی، ئاسایش هاتوون و داوای تۆیان کردووە، منیش لەترسی ئەوەی پاراستن و ئاسایش دەستگیرم نەکەن دهۆکم بەجێهێشتووە”.

 

بابەتی پێشتر

بڕی بارانبارین و کەشی ئەمڕۆ و سبەینێ بزانە

بابەتی دواتر

بەناوی تێچووی وەبەرهێنانەوە پارەی نەوتی هەرێم بەهەدەر دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك هەلی كار راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار بۆ كارمەندی رۆژانە رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات، ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار…
Total
0
Share