سەبارەت بە کارتی نیشتمانی، هەرێم پابەندی بڕیارەکەی عێراقە

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەبارەت بە کارتی نیشتمانیی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەکۆنفڕانسی ساڵانەی وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، “بڕیاردراوە کە تا کۆتایی مانگی شوبات دەبێت هەموو هاوڵاتییان خاوەنی کارتی نیشتمانی بن و کار بەهیچ بەڵگەنامەیەکی دیکەی وەک(پێناسی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی)ناکرێت”، بەڕێوەبەرایەتیمان پابەندە بەجێبەجێکردنی بڕیارەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە داوی کۆتاییهاتنی پشووەکانی سەری ساڵی نوێ ، چاوەڕوانی گەیشتنی رێنمایی پێویست دەکەین تاوەکو بتوانین بە ئاسانترین رێکار و شێواز بڕیارەکە جێبەجێبکەین و لە خزمەت هاوڵاتییانی شارەکەماندا بین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: کارمان بۆ ژمارەیەک خاوەن پێداویستیی تایبەت کردووە و ئێستا مانگانە مووچە وەردەگرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “کارمان بۆ 650 کەس لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجامداوە و ئێستا مانگانە مووچە…
Total
0
Share