منداڵێك بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە دهۆك گیانیلەدەستدا

رووداوێكی هاتوچۆ لە دهۆك گیانلەدەستدانی منداڵێك و برینداربوونی دوو كەسی دیكەی لێكەوتەوە.

عەقید ئازاد تەها، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەكیی ئارمشتێ پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەكانی دۆج و ئێم جی روویدا.

بەهۆی رووداوەكەوە منداڵێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكە برینداربوون، وەك ئەوەی بەرپرسەكەی هاتوچۆ ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، زیانێكی زۆری ماددیش بە ئۆتۆمبێلەكان كەوتن.

بابەتی پێشتر

پزیشكێك لە دهۆك: پاراستن و دوو فەرماندەی پارتی مانگانە سەرانەم لێوەردەگرن

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ لە سلێمانی 139 منداڵ لەدایكبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share