نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، گرفتی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان چارەسەردەكرێت و بڕی 10 ملیۆن دۆلار لەلایەن كۆمپانیای “ئار كی تێكت”ەوە بۆ ئەو مەبەستە دابیندەكرێت، بەپێی دەقی كۆنووسی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی سەرپەرشتیاری ناڕەزایەتییەكانی دەربەندیخان و نووسینگەی قوباد تاڵەبانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ی ئازاری 2023، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەستەی سەرپەرشتیاری ناڕەزایی دەربەندیخان كۆبووەوە و تێیدا كۆمپانیای ( ئار كی تێكت) راسپێردرا بە نووسراوی فەرمی ئامادەیی دووپاتیكردەوە كە بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار تەمویلی پرۆژەی ئاوی پاكی خواردنەوەی دەربەندیخان بكات.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا نووسینگەی قوباد تاڵەبانی كۆمپانیای ناوبراوی راسپارد بۆ بەردەوامبوون لەسەر نوێكردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری و مانەوەی پزیشكان لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید تۆفیق.