هەولێر.. رووداوێکی هاتوچۆ مردنی دوو کەسی لێکەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک روویدا و لەئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “کاتژمێر 4:45 خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی سەرەکی (هەولێر کەسنەزان) لە نزیک فلۆریا سیتی ،ماتۆرسکیلێک کە شوفێر و سەرنشینێکی لەسەربوو، بە ئاراستەی پێچەوانەی شەقام دەڕۆیشت، کاتێک گەیشتە شوێن پێچێک کە پێچکردنەوە بەو ئاراستەیە قەدەغەیە، پێچی کردەوە بەبێ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک خێرایی کەمبکاتەوە یان بوەستێت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە شەقامی سەرەکی دەڕۆیشتن بۆیە کەوتە سەر رێڕەوی شوفرلێتێکی تایبەت و پێکدادان دروستبوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە دەرەنجامی رووداوەکە شوفێر و سەرنشینەکە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا”.

ئاشکراشی کرد، “لە لێکۆڵینەوە ماتۆڕسکیل بەلایەنی خەتابار دانرا ،چونکە بە ئاراستەی پێچەوانەی رۆیشتن هاتبوو و بە سەرپێچی چووبووە ناو شوێن پێچ و نەوەستابوو بۆ پێشینەی شەقامی سەرەکی”.

بابەتی پێشتر

لە کۆنگرەی پارتی چی روویدا؟

بابەتی دواتر

رووداوێكی هاتوچۆ لە باكووری كوردستان 7 قوربانی لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share