حاجی مەزهەر سیرێ: کاک بافڵ تاڵەبانی هەموو قەرەبوویەکی بۆ خۆمان و دراوسێکانیشمان دابینکردووە

ئەمڕۆ بنەماڵەی حاجی مەزهەر سیرێ لەبارەی قەرەبووکردنەوەی تەقینەوەی غاز لە ماڵەکەیاندا روونکردنەوەیان دا و جەختیانکردەوە کە بافڵ جەلال تاڵەبانی هەموو پێداویستییەکانیان بۆ خۆیان و دراوسێکانیشیان دابینکردووە.

لەوبارەیەوە حاجی مەزهەر سیرێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “سوپاسی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین کە لە سەرەتای کارەساتەکەوە لەگەڵماندا بووە، هەر لە سەرەتای کارەساتەکەوە لە دەرهێنانی تەرمەکان و چارەسەرکردنی بریندارەکانەوە هاوکارمان بوون و سەرجەم دامودەزگاکانیان راسپاردووە کە هەر پێداویستییەک هەیە بۆ ئێمەی جێبەجێبکەن”.

وتیشی، “ئەوەی ئەوان بۆ ئێمەیان کردووە ناتوانین سوپاسیان بکەین، بەڕاستی هەر لە مام جەلال دەوەشێتەوە کە ئەو نەوە باشانەی بۆ ئێمە بەجێهێشتووە و خزمەتییان پێشکەش بە ئێمە کردووە”.

حاجی مەزهەر ئەوەی روونکردەوە، “هەر وەک لە یەکەم ساتەوە کاک بافڵ تاڵەبانی رایسپار هەموو کارێکمان بۆ بکرێت، ئێمە هەموو کارێکمان بۆکراوە و سەرجەم پێویستییەکانمان جێبەجێکراوە، هەموو ئەوەی پێویستە لە قەرەبووکردنەوەوە هەم بۆ خۆمان و هەم بۆ دراوسێکانیشمان کراوە”.

سەبارەت بە دورستنەکردنەوەی خانووەکەی کە رووداوەکە تێیدا روویدا وتی، “من خۆم داوامکرد کە خانووەکەی خۆم بۆ دروستنەکەنەوە چونکە ناتوانم لەو شوێنەدا بژیم، لە شوێنی تر هەموو شتێکیان بۆ کردووین، بۆئەوەی هەموو لایەک بزانن و نەوترێت بۆ خانووەکەی دروستنەکراوەتەوە ئەوە داواکاریی خۆم بووە و بە سوپاسەوە داواکەم قبوڵکراوە”.

شەوی 17ی تشرینی دووەمی 2022 لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بەهۆی کێشە لە سیستمی شۆفاژەکەیاندا ماڵی حاجی مەزهەر سیرێ تەقییەوە و بەهۆیەوە 15 ئەندامی ئەو خێزانە گیانیان لەدەستدا و 11ی دیکەشیان برینداربوون.

هەر لە کاتی رووداوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر ئەرکی خۆی تێچووی چارەسەری بریندارەکان و بەخاکسپاردنی ئەوانەی گیانیان لەدەستدابوو هەروەها پرسەکەشیانی لە ئەستۆگرت، سەرەڕای ئەوەش بڕیاری قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ماڵی حاجی مەزهەر و ئەوانەشی زیانیان بەرکەوتووە دا.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆمەڵێک راسپاردەی لەبارەی مۆڵەتی دانانی سیستمی LPG پەسەندکرد

بابەتی دواتر

کرێی خوێندن لەسەر ئەو خوێندکارانە هەڵگیرا کە لە زینداندان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share