کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) ڕایگەیاند، داهاتی نەوتی هەناردەکراو بۆ ساڵی 2022 زیاتربووە لە پێنج ملیار دۆلار.
سومۆ لە خشتەیەکدا بڵاویکردەوە، “بڕی هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکان لە ماوەی ساڵی 2022دا 9 ملیۆن و 213 هەزار و 173 بەرمیل بووە، بە بەهای دارایی 5 ملیار و 3 ملیۆن و 144 هەزار و 571 دۆلار”.
ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، “هەناردەی وەرگیراوەکانی نەوت چوار جۆر سووتەمەنی لەخۆ گرتووە، کە بەنزینی سروشتی و گۆگرد و رۆنی سووتەمەنین”.
سۆمۆ رایگەیاندووە، “بڕی هەناردەکراوی نەفتا لە ماوەی ساڵی 2022 بڕی یەک ملیۆن و 258 هەزار و 519 تۆن بووە، بە بەهای دارایی 903 ملیۆن و 506 هەزار و 587 دۆلار”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی سووتەمەنی عێراق “نەوتی ڕەش” 7 ملیۆن و 627 هەزار و 179 تۆن بە بەهای دارایی، بڕی 4 ملیار و 7 ملیۆن و 30 هەزار و 269 دۆلار بووە.
عێراق دووەم گەورەترین سەرچاوەی نەوتە لە ئۆپێک، بەڵام لە هەمان کاتدا بەهۆی کەمی پاڵاوگەکانی عێراق و زۆری تەمەنیانەوە، وەرگیراوەکانی نەوت لە وڵاتانی جیهان هاوردە دەکات.