چۆن ئایفۆنەکەت والێدەکەیت تەنها بە دەنگت بکرێتەوە؟

کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرایکردووە، بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەتوانن تەنها بە بەکارهێنانی دەنگیان قوفڵی ئایفۆنەکانیان بەکەنەوە، ئەویش لە سیستمی ios 14.6 .

سیستمی ios تایبەتە بە ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، کە خزمەتگوزاریی دەنگی بۆ زۆر لایەنی کارپێکردنی ئامێرەکان خستووەتە بەردەست بەکارهێنەرانی.

لە دوایین گۆڕانکاریدا لە سیستمی ios 14.6 بەکارهێنەر دەتوانێت بە دانانی دەنگی لە وشەی تێپەڕی ئامێرەکەیدا، تەنها بە بەکارهێنانی دەنگی قوفڵی ئامێرەکەی بکاتەوە.

چۆن دەنگت بۆ کردنەوەی ئایفۆنەکەت بەکاردەهێنیت؟

یەکەم: بەشی settings بکەرەوە لە مۆبایلەکەتدا.

دووەم: کلیکی Accessibility بکە.

سێیەم: بچۆ Physical and Motor و دواتر Voice Control چالاک بکە.

چوارەم: ئێستا ئایفۆنەکەت قوفڵ بکە.

پێنجەم: سکرینی ئایفۆنەکەت ڕووناک بکەرەوە بۆ دووبارە کردنەوەی دواتر تەنها بڵێ ” Go Home” قوفڵی ئایفۆنەکەت دەکرێتەوە.

ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئامێری ئایپادی کۆمپانیای ئەپڵیش بەکاردێت.

بابەتی پێشتر

پارچەیەک زێڕ بە بەهاى 1.6 ملیۆن یۆرۆ لە مۆزەخانەیەکى ئەڵمانیا دزرا

بابەتی دواتر

گەرمیان.. سێ كەس بەتۆمەتی دزی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share