جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە وەڵامی پێشەوا هەورامانیدا دەڵێت، “حزبەكەت لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا یەكەمی بێ ركابەربووە لە تەزویركردن دا و ئێستاش بانگەشەی حكومەتی بەهێز دەكەن و لەلایەكی تریشەوە گەمارۆ دەخەنە سەر سلێمانی”.
لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە وەڵامی پێشەوا هەورامانی وتەبێژەكەی پارتی لە پەرلەمان، لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مێژووی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان دیارە كێ تەزویری لە هەڵبژاردنەكاندا كردووە و دەشڵێت، “شەرم داتانگرێت چۆن رووتان دێت باسی خزمەتگوزاری بكەن لەكاتێكدا بەپیلان گەمارۆ دەخەنە سەر شاری سلێمانی”.
ئەو پەرلەمانتارە بە پێشەوا ھەورامی دەڵێت، “لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا یەكەمی بێ ركابەرن لە تەزویركردن دا و سەرۆكی حكومەتەكەش كە راسپاردەیە بانگەشەی حكومەتی بەهێزی دەكرد كەچی ئێستا شاگەشكەبووە بە گەمارۆخستنە سەر سلێمانی و هەمیشە ئەو شارە قوربانی داوە و دەروازەی راپەڕین بووە ئێستا بە پیلان گەمارۆی دەخەنە سەر و خۆتان و دارودەستەكان سزای دەدەن”.