لافاوەکەی هەولێر زیانی ماددی لێکەوتەوە

لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە لافاو لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر دروستبووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە شەپۆلێکی بارانبارین سنووری پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بەردەوامی بارانبارینەوە، لافاو لە بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکان کۆبووەتەوە و لە هەندێک گەڕەک و بازاڕیش ئاو چووەتە ناو ماڵان و دووکانەکان و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەحمەد نەجم و بژارد دەباغ: ئەو داوا یاساییانەی ڕەهەندی سیاسییان هەیە پەرەدەستێنن

سەنتەری میترۆ لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەحمەد نەجم و بژار دەباغ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە. سەنتەری میترۆ لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، ئەو…
Total
0
Share