قوباد تاڵەبانی: نابێت هەڵبژاردن لەوە زیاتر دوابکەوێت

جێگری سەرۆک وەزیران رایدەگەیەنێت، نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابکەوێت و پێویستە ئامادەکاری بۆ بکرێت بەشێوازێک کە بێگەرد بێت و مافی هەموو پێکهاتەکان لەبەرچاوبگیرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، لەگەڵ مەمەد مەولود یاکوت، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پێکەوە باسی دواگۆڕانکارییە سیاسییەکانیان کرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشی لە کونسوڵی تورکیا کرد بەبۆنەی کارەساتی بومەلەرزەکەی ئەمدواییە کە چەند شارێکی ئەو وڵاتەی گرتەوە، دواتر پێکەوە باسی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان کرد.

سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی هەرێم، جێگری سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە؛ شاراوە نییە کێشەی سیاسی هەیە و کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر رەوشی هەرێمی کوردستان بەگشتی. بۆ پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەنێوان تیمی هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی، کە لەسەر پێشنیار و دەستپێشخەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراوە، وتی، “نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابکەوێت و پێویستە ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد بکرێت و مافی هەموو پێکهاتەکانیش لەبەرچاوبگیرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق: پێکهاتەکانی سەر بە ئێران دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێکهاتەکانی سەر بە “ڕژێمی ئێران” بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم…
Total
0
Share