کەشناسی: بارانی بەلێزمە دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت، سبەینێ رێژەی بارانبارین زیاتر و بەهێزتردەبێت، هەروەها لە هەندێک ناوچە هەورەبرووسکە روودەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکانمان کردووە بەشێوەی  نمەباران و بارانی مامناوەند بەردەوامدەبێت، بەڵام بەراورد بە دوێنێ کاریگەریی بارانەکە کەمێک لاوازتردەبێت، ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە هەندێک کاتدا، پلەی گەرمیش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ دووشەممە، ئەوەی خستەڕوو، کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین لە ناوچەکانمان، بۆ سبەینێ زیاتردەبێت، کەشی ناوچەکانمان هەوری تەواودەبێت و بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکان دەبارێت، رێژەی دابارین لە سنووری ئیدارەکانی، سۆران، راپەڕین و زاخۆ زیاتردەبێت، هەندێک کات باران بەشێوەی بەلێزمە دەبارێت، لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە و هەولێر بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامدەبێت و لە هەندێک کات ئەگەری روودانی هەورەبرووسکە هەیە، لە هەندێک کات خێرایی با دەگاتە سەروو 30 کم/ک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی وردەکاری لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی راپەڕین، روونکردنەوەیەکی لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە بڵاوکردەوە، ئاشکرایکردووە، لە پشکنینی تەرمەکەیدا شوێنەواری سێ گوللـە بە…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی بەشێك لە پارێزگاکانی هەرێم ڕادەگەیەنێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی هەرێم ڕادەگەیەنێت. ئەنجامی دەنگی كاندیدان لە بازنەكانی پارێزگای هەولێر بەمجۆرەیە: هەولێر 1…
Total
0
Share