لە بنکەیەکی دەنگدان لە دهۆک تاوەکو ئێستا یەک دەنگدەر دەنگی نەداوە

لە بنکەیەکی دەنگدان لە دهۆک، بەهۆی دروستبوونی کێشە لە ئامێرەکان، تاوەکو ئێستا هیچ یەکێک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە دەنگ بدەن.

سەرپەرشتیاری هێزە ئەمنییەکان لەو بنکەیە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، زۆربەمان لە رێگەی دوورەوە هاتووین و پێویستە بە زوویترین کات بگەڕێنەوە بۆ ئەرکەکانمان، تەنیا لەم وێستگەیەی ئێمە کێشەکە دروستبووە و ژمارەمان دوو هەزار و 100 کەسە.

دەشڵێت، کێشەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و پەنجا خولەکی تێپەڕاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان

لەدوای هێرشەکانی سەر شاری هەولێر مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین…
Total
0
Share