گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بە ستوونێكی رووناكیدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای كەلار – گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بەستوونێكی رووناكیدا كێشا، بەهۆیەوە شۆفێرەكەی برینداربوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو سێشەممە) ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس) لە كەلارەوە بەئاراستەی گردەگۆزینە ڕۆیشتووە كۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بەستوونێكی رووناكیدا كێشا و زیانی بە دار و ژینگەی نێوان هەردوو رێگاكەش گەیاندووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بریندارەكە لەدایكبووی ساڵی 2003ەو، دانیشتووی گردەگۆزینەی سەربەقەزای كەلارە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: تاوەکو ئەمڕۆ 273 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئەمڕۆ 273 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی…
Total
0
Share