پێش بومەلەرزەكەی توركیا ئاسمان چی لێهاتووە؟

حاڵەتێكی “نامۆ” كە لە ئاسمانی توركیادا پێش روودانی بومەلەرزە بەهێزەكەی سەرەتای ئەم مانگە بینراوە، كاردانەوەی فراوانی بەدوادا هاتووە.

وەك تێبینیكراوە، چەند چركەیەك پێش روودانی بومەلەرزەكە، رووناكییەك لە ئاسماندا بینراوە كە هاوشێوەی كازیوە بووە، ئەوەش وای لە زانایان كردووە بەدوای لێكدانەوە و راستیی بابەتەكەدا بگەڕێن.

زانایانی جیۆفیزیا دەڵێن، ئەوەی لە ئاسماندا بینراوە بابەتێكە كە راڤە و لێكدانەوەی زانستییانەی هەیە و ناوی “درەوشانەوەی پێش بومەلەرزەیە”، بەڵام زانیاریی زۆر لەبارەیەوە نییە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە لە ئەلیكترۆنەكانی بەرگەهەواوە، شەپۆلێكی رووناكی دەردەپەڕێت و بە كاریگەریی هەوا بڵاودەبێتەوە.

بەپێی وتەی زانایانی جیۆفیزیا، ناتوانرێت رووناكبوونەوەی ئاسمان وەك نیشانەی پێشوەختەی روودانی بومەلەرزە بەكاربهێنرێت و سوودی لێوەربگیرێت، بەو پێیەی رووناكی و درەوشانەوەكە راستەوخۆ پێش روودانی بومەلەرزە یاخود چەند چركەیەك پێشتر دەبینرێت.

بابەتی پێشتر

ئالابا هاتە دەنگ: ئەوە من نیم دەنگم بە مێسی داوە

بابەتی دواتر

مێسی و لاپۆرتا "وێنەی مەحاڵ"یان نەچرکاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share