مێسی و لاپۆرتا “وێنەی مەحاڵ”یان نەچرکاند

شەوی ڕابردوو لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی “فیفا – زە بێست”، لیۆنێل مێسیی ئەفسانەی ئەرجەنتین و خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە چاویان بەیەکدی نەکەوتووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، شەوی ڕابردوو خوان لاپۆرتا هاوشانی ستافی کچانی بارسا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی “فیفا” کردووە، بەر لە بەخشین و دوای بەخشینی خەڵاتەکەش نەیتوانیوە چاوی بە لیۆ مێسی بکەوێت.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، جەمسەرەکان هەوڵیان نەداوە بەیەکدی بگەن، بەتایبەت “پوڵگا” ئامادە نەبووە لە وێنەگرتنەکانیشدا بچێتە تەنیشتییەوە، لەم نێوەندەدا هیچ نێوەندگیرێک هەوڵی ئاشتەوایی نەداوە لەنێوانیاندا.

مێسی بەهۆی فرۆشتنی لەلایەن ئیدارەی لاپۆرتا-وە، پەیوەندی لەگەڵ بەرشلۆنە پچڕاندووە، لەو ساتەوە کە درێسی پاریس سان جێرمانی پۆشیوە لەگەڵ سەرۆکایەتی بارسا دەرنەکەوتووە.

بابەتی پێشتر

پێش بومەلەرزەكەی توركیا ئاسمان چی لێهاتووە؟

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ بۆ میلان: لیاو بە دیاز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share