ئالابا هاتە دەنگ: ئەوە من نیم دەنگم بە مێسی داوە

دەیڤد ئالابا، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و کاپتنی هەڵبژاردەی نەمسا، بە ناچارییەوە هۆکاری دەنگدانی بە لیۆنێل مێسی لە خەڵاتی  باشترینەکانی “فیفا” ڕوونکردەوە.

ئالابا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە “تویتەر” نووسیویەتی، “هەڵبژاردەی نەمسا وەک تیمێک دەنگ بەو خەڵاتە دەدات، نەک تەنها من، بەڵکو سەرجەم یاریزانان دەنگ دەدەن و لە کۆتاییدا بەم شێوەیە بڕیار لەسەر بژاردەکانمان دەدەین.”

لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا نووسیویەتی، “هەمووان دەزانن کە چەند سەرسامم بە کەسایەتی بنزیمە و ئاستە بەرزەکەی، هەمیشە وتوومە، بۆ من باشترین هێرشبەری جیهانە، بێگومان ئەوە هۆکاری دۆخەیە کە دروستبووە.”

ئالابا لە لیستی دەنگدان بۆ باشترینەکانی جیهان “زە بێست”، لە پلەی یەکەمدا مێسی هەڵبژاردووە، پاشان بنزیمەی هاوڕێی لە پلەی دووەم، پلەی سێیەمیشی بە مباپێ بەخشیوە.

بابەتی پێشتر

لو گرایت دەستیلەکارکێشایەوە

بابەتی دواتر

پێش بومەلەرزەكەی توركیا ئاسمان چی لێهاتووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share