ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیركردنی كەسێكی تۆمەتبار بە كوشتنی ئەفسەرێكی خانەنشین رادەگەیەنێت و دەڵێت، بە هاوكاریی ئاسایشی سلێمانی ئەنجامدراوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، هێزێكی دەزگاكەیان لە ئەنبار بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی تۆمەتباری تاوانی كوشتنی ئەفسەری خانەنشین (سەعد موحسین مەرزوك) یان دەستگیركرد، لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ قوربانییەكە.
پرۆسەكە پاش بەدەستهێنانی رەزامەندی دادوەر و شوێنكەوتنی تۆمەتبار بووە كە هەڵهاتووە بۆ پارێزگای سلێمانی، وەك ئەوەی دەزگاكە ئاماژەی پێداوە.
دەشڵێت، وتە لە تۆمەتبار وەرگیراوە و رادەستی دادگای تایبەتمەند دەكرێت.