بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناكۆكییە ناوخۆییەكان خزمەت بە هەرێم و خەڵكەكەمان ناكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رودۆڵف ریچارد، كاربەڕێكەری كونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد.

‌لەدیدارەكە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و دۆخی سیاسیی هەرێم گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە.
‌لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ هەڵوێستی یەكێتی سەبارەت بە دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێم روونكردەوە و رایگەیاند، “ناكۆكییە ناوخۆییەكان خزمەت بە هەرێم و خەڵكەكەمان ناكات، بۆیە هیوادارم هەمووان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن و پێكەوە بەسەر كێشە و گرفتەكاندا زاڵبین”.

وتیشی، “هاوبەشیی راستەقینە و كاری پێكەوەیی فاكتەری سەرەكی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانن، هەموو هەوڵەكانیشمان لەپێناو دروستكردنی ئەو یەكڕیزی و تەباییەیە كە خزمەت بە قەوارەی هەرێم و ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەمان دەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە حکومەتی عێراق، راگەیەندراوێک سەبارەت بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوبکاتەوە.…
Total
0
Share