مێسی خەڵاتی “زە بێست”ی باشترینی جیهانی بەدەستهێنا

ئەمشەو دووشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) خەڵاتی باشترینەکانی جیهان (زە بێست) پێشکەشکران.

لیۆ مێسیی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین، خەڵاتی باشترین یاریزانی لەسەر ئاستی پیاوان بەدەستهێنا، هۆکارەکەشی بۆ دەستکەوتە گەورەکەی مۆندیال دەگەڕایەوە، کە بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بەدەستیهێنا.

لەسەر ئاستی کچانیش، ئەلێکسا پوتیاس، یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشلۆنە بۆ جاری دووەم لەسەریەک خەڵاتەکەی چنییەوە.

بەشێوەیەکی گشتی، پێکهاتەی ئەرجەنتین لە ژمارەی خەڵاتەکاندا پشکی شێری بەرکەوت، بەوپییەی هەرسێ خەڵاتە گەورەکە (باشترین یاریزان، ڕاهێنەر، گۆڵپارێز)یان چنییەوە.

خەڵاتەکانیش بەم جۆرە بوون:

خەڵاتی تایبەتی (فیفا – زە بێست): پیلێ (ئەفسانەی کۆچکردووی بەڕازیل)

خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز (خانمان): ماری ئێرپس (مانچستەر یونایتد)

خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز (پیاوان): ئیمیلیانۆ مارتینێز (ئەرجەنتین)

خەڵاتی جوانترین گۆڵ (پوشکاش): مارچن ئۆلیسکی

خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر (خانمان): سارینا ڤایگمان (ئینگلتەرا)

خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر (پیاوان): لیۆنێل سکالۆنی (ئەرجەنتین)

خەڵاتی ڕۆحی وەرزشی: لوکا لۆچۆڤیلی (کریمۆنێزی)

باشترین پێکهاتە (خانمان): لوسی برۆنز، ماریا لیۆن، لیا ویڵیامسن، ویندی ڕینارد، ئەلێکسا پوتیاس، کیێرا واڵش، لێنا ئۆبەردۆرف، ئەلێکس مۆرگن، سام کێر، بێت مید، ئێندلەر.

باشترین پێکهاتە (پیاوان): کۆرتوا، ئەشرەف حەکیمی، جواو کانسێلۆ، ڤێرجیل ڤان دایک، کێڤن دی برۆین، لوکا مۆدریچ، کاسیمێرۆ، لیۆنێل مێسی، کیلیان مباپێ، کەریم بنزیمە، ئێرلینگ هالاند.

خەڵاتی باشترین هاندەر: هاندەرانی ئەرجەنتین

خەڵاتی باشترین یاریزان (خانمان): ئەلێکسا پوتیاس (بەرشلۆنە)

خەڵاتی باشترین یاریزان (پیاوان): لیۆ مێسی (ئەرجەنتین)

بابەتی پێشتر

بە هاوكاریی ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

یەکەم سەرۆکی ژنی ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زڵاتان وازهێنان ڕەتدەکاتەوە

ئەستێرەی ناوداری سوید و یانەی ئەی سی میلان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ڕەتیدەکاتەوە وازهێنان لە بواری تۆپی پێ ڕابگەیەنێت. زڵاتان…
Total
0
Share