هاوڵاتییەك لە باشووری خورماتوو رفێندرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، هاوڵاتییەك كە پیشەی شوانكارییە لە نێوان قەزای خورماتوو و ناحیەی سلێمان بەگ لەلایەن تیرۆریستانەوە رفێندرا.
بەپێی زانیارییەكان، شوانەکە لە نەتەوەی تورکمانە و دانیشتووی قەزای خورماتووە و لە ناوچەیەكی باشووری خورماتوو كە بە “خوێکە” ناودەبرێت رفێندراوە.