(ڤیدیۆ) تۆتنهام دێربی لەندەنی لە چێڵسی بردەوە

یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا، یاریی هەفتەی (25)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (25)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی تۆتنهام لە یاریگای “تۆتنهام هۆتسپێرز” میوانداریی چێڵسی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سپێرز” لە خولەکەکانی 46، 82 لەلایەن ئۆلیڤەر سکیپ و هاری کەینەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، تۆتنهام ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (45) و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا جێگیربوو، لە بەرامبەردا یانەی چێڵسی بە (31) خاڵەوە لە پلەی دەیەمدا مایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام سێ خاڵی له‌ سیتی داماڵی و لوتکه‌ی پریمه‌رلیگی گرت

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”، یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرێز سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر مانچسته‌ر…
Total
0
Share