بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە فێڵی لە خەڵک کردووە بەناوی دامەزراندنەوە و پارەی لێ وەرگرتوون.
لە راگەیەندراوێکدا ۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، “هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆمار كرد كه فێڵی لێكردووه‌و له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به‌پێی مادده‌ی 456 داواكراو بووه‌و له‌بنكه‌ی پۆلیسی شۆرش له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شاری توانیان شوێنی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بكه‌ن‌و ده‌ستگیری بكه‌ن”.
ئاماژە بەوەکراوە، “تۆمه‌تبار (ش، ع، غ) زیاتر له‌پێنج سكاڵای یاسایی دیكه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه له‌شاری كه‌ركوك‌و داواكراو بووه به‌هه‌مان مادده‌ی یاسایی، به‌بیانوی دامه‌زراندنیان له‌چه‌ند وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی عێراق، تۆمه‌تبار ده‌ستی زیاتر له 30 كه‌سی بڕیوه‌و پاره‌ی لێ سه‌ندون‌و فێڵی لێكردون”.
تۆمەتبارەکە جگە لە دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه له‌سریه‌ی پاسه‌وانی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك به‌تۆمه‌تی هه‌ڵاتن.