سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی سلێمانی دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری ئێران بگاتە سلێمانی و لە دەباشان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی كۆببێتەوە.

بەپێی بەرنامەی سەردانەكەی بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە رێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە بگاتە سلێمانی و سەرەتا تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال دابنێ، پاشان لە دەباشان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە.

دوێنێ سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە بەغداد و زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی ئەنجامدا و پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران جەختی لێكرایەوە.

بەیانیی ئەمڕۆش گەیشتە هەولێر و كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ هەردوو سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرزی گەشتیاری و نزیكبوونەوەی جەژن گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی زیادكردووە

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی وەرزی گەشتیاری و نزیكبوونەوەی جەژن گەشتەكانی فڕۆكەخانە زیادیانكردووە و دەشڵێت، ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ…
Total
0
Share