بەهۆی ترسی لە کۆرۆنا ماوەی سێ ساڵە خۆی و منداڵەکەی لە ماڵەوە زیندانی کردووە

ژنێک لە هیندستان لە ترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، خۆی و کوڕە 10 ساڵانەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ماڵەکەیاندا زیندانی کردووە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئیندیپێندێنت، دەسەڵاتداران ئەو ژنەیان رزگارکردووە کە ناوی مونمۆن مەنجییە (دانیشتووی شاری گورگاون لە نزیک دەهلی)، دوای ئەوەی هاوسەرەکەی پەنای بۆ بنکەی پۆلیسی ناوچەکە بردووە.

تیمێکی پۆلیس و بەرپرسانی تەندروستی و ئەندامانی بەشی چاودێریی منداڵان گەیشتوونەتە ماڵەکەی و دەرگای سەرەکییان شکاند بۆ رزگارکردنی دایک و کوڕەکە، دواتر دایکەکە و کوڕەکەی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن.

بەپێی میدیاکانی هیندستان، بەرپرسانی وڵاتەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، ژنەکە بەهۆی ترسی لە پەتای کۆرۆنا لە دۆخێکی ترسناکدایە و پێیانوایە ئەگەر کوڕەکەی لە ماڵەوە دەربچێت دەمرێت.

بابەتی پێشتر

لێبڕینی شاراوەی مووچەی فەرمانبەران چۆن دەکرێت؟

بابەتی دواتر

لە رەواندز پاسێكی خوێندكاران وەرگەڕا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share