چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵە کەللەڕەقەکەتدا دەکەیت؟ ئامۆژگارییەکان چین؟

مامەڵەکردن لە منداڵان لەزۆرینەی حاڵەتەکاندا سەختە، بەهۆی ئەوەی کەللەڕەقی یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانیان و ڕەتکردنەوەیان بۆ زۆرینەی ئەو داوایانەی لێیاندەکرێت، بەگشتی منداڵان دەیانەوێت پێچەوانەی داواکاری دایک و باوک، مامۆستا و لەخۆیان گەورەتر هەڵسوکەوت بکەن.

کۆمەڵێک ڕێگا هەیە کە دەکرێت بەهۆیەوە بتوانرێت مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ کەللەڕەقی منداڵەکەت بکەیت لێرەدا دەیانخەینەڕوو:

پێشبینییەکانت سەبارەت بە منداڵەکەت زیاتر لە پێویست نەبێت:

بۆچوون و پێشبینییەکانت سەبارەت بە منداڵەکەت با زیاتر نەبێت لەوەی لە توانایدایە، واتە با بەپێی منداڵەکەت بێت و لەدەرەوەی سندوقەکەی ئەو نەبێت، منداڵەکەت زیاتر فێری کەللەڕەقی دەکەیت ئەگەر داوای شتێکی لێبکەیت بەدەربێت لە توانای ئەو، بۆیە داوای شتی ئاسانی لێبکە کە توانای بەسەریدا بشکێت.

هەوڵدان بۆ گەیشتن بە هۆکاری بنەڕەتیی کەللەڕەقیی منداڵەکەت

دەکرێت کەللەڕەقیی منداڵەکەت بەهۆی هۆکارێکی دیکەوەبێت، بۆیە بۆماوەی چەند ڕۆژێک چاودێریی هەڵسوکەوتی منداڵەکەت بکە، بۆنمونە چ کارێک ڕۆژانە زۆر دووبارە دەکاتەوە، دەکرێت لەوڕێگەیەوە تێبگەیت هۆکاری پشت کەلەڕەقی منداڵەکەت چییە.

خۆت لەجێگەی ئەو دابنێ

لێرەدا پێویستە خۆت بەوجۆرە مامەڵەبکەین کە داوادەکەیت ئەو مامەڵەی پێبکات، بۆیە بۆهەر داواکارییەک خۆت لەجێگەی ئەو دابنێ، لەخۆت بپرسە ئەگەر لەو تەمەنەدا بم دەتوانم ئەوە بکەم لەگەڵیدا بەوپەڕی نەرمونیانییەوە مامەڵە بکە.

یاساکان بەیەکەوە دیاریبکەن

ئەو یاسا و لیستانە لەگەڵ منداڵەکەتدا دیاریبکەن کە بەپێویستی دەزانیت بۆ منداڵەکەت، بەمانایەک هەندێک خۆراک و ڕۆتیناتی ناڕێکوپێک دەکرێت وابکات منداڵەکەت کەللەڕەقی بکات بەرامبەرت.

منداڵەکەت فێری هاندان و پاداشت بکە

لەباشترین ئامۆژگارییەکان کە وادەکات منداڵەکەت لە کەللەڕەقی دووربکەوێتەوە و شانازی بەخۆیەوەبکات و متمانەی بەخۆی هەبێت، هاندان و پاداشتکردنی منداڵەکەتە بۆ هەر کارێکی باش کە دەیکات، هەرگیز بەراوردی مەکە بە منداڵی دیکە، چونکە ئەمە زیاتر وایلێدەکات کەلەڕەقیبکات.

فەرمانکردنە ڕاستەوخۆکانت کەمبکەرەوە

دەبێت وابکەیت منداڵەکەت هەست بەوەبکات دەتوانێت کۆنترۆڵی بەشێک لە کاروبارەکانی ژیانی تایبەتیی خۆی بکات بەبێ ئەوەی فەرمان لەکەسی دیکە وەربگرێت، بۆیە لەسەر دایکان و باوکان پێویستە فەرمانکردنەکانیان کەمبکەنەوە لانیکەم بەشێوەی ڕاستەوخۆ نەیکەن، بەڵکو گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن و ئازادی دەربڕینی بۆچوونەکانیان پێبدەن.

بابەتی پێشتر

پارتی كاروبارە حزبییەكانی لە بەغداد ڕاگرت

بابەتی دواتر

بەم خۆراکانەی ژەمی بەیانی خۆت لە نەخۆشییەکانی دڵ بپارێزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share