لە رەواندز پاسێكی خوێندكاران وەرگەڕا

پەروەردەی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە ژمارەیەك خوێندكار برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران بڵاویكردەوە، بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێكەوە لە دۆڵی خانەقا لە قەزای رواندز کە ژمارەیەک خوێندكاری قوتابخانەی ئامادەیی خانەقای هەڵگرتبوو شەش خوێندكار برینداربوون.

خوێندكارە برینداربووەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كراون و پەروەردەی سۆران دەڵێت، “رەوشی تەندروستییان جێگیرە و برینەکانیان سوکن”.

دەشڵێت، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست دەگەڕێنرێنەوە ماڵەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکانی دەرەوەی وڵات: لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی ئازاردراین و هەڕەشەمان لێکرا

پزیشکانی دەرەوەی وڵات روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا باسیان لەوەکردووە، لە خۆپیشاندانی هەفتەی رابردوویان لەبەردەم وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە…
Total
0
Share