بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) لەئاگادارینامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، “ئاگاداری گەشتیاران دەكەین ئەمشەو پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دراو لە نووسینگەكانی بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و لقی بەغداد بەشێوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت”.
فرۆشتنی 100 دۆلار لە لقەكانی ئارتی بانك بە گەشتیاران بە نرخی 132 هەزار دینارە و بەپێی مەرجەكان، هەر گەشتیارێك مانگی یەك جار دەتوانێت سوودمەند بێت لەو بڕیارە.
تائێستا راگرتنی ئەو مامەڵەیە رووننەكراوەتەوە و تەنها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە بڕیارەكە بەشێوەیەكی كاتی دەركراوە.