پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە، نۆرەکەش بۆ یەک هەفتە دەبێت.

لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر ئاماژە بەوە کراوە کە لە رۆژی پێنجشەمە 31-8-2023 لە دوای کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆوە سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنیی (حجز الكترونی) کارابووە و هاوڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کە بۆ یەک هەفتە نۆرەکە دادەنرێت.

ئەوەش خراوەتەروو کە پێداویستییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقی الاكترونی) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە،نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە (حجزا لاكترونی) کۆدێکت بە نامە بۆدێتەوە کە بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

2- پێویستە کارتی بانکی ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە.

3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.

4- کارتی زانیاری ڕەسەن، مەرجە کارتی زانیاری هەولێر بێت.

5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

6- بۆ منداڵ (بەڵگەنامەی لەدایک بوون + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.

7- بۆ هاوڵاتییانی سەرەوەی 18 ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردوە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ لەگەل کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.

8- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دووای کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێ سپاردن (حجه‌ الوصایه‌ بە زمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی (ڕەسەن) + کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن) + کارتی زانیاری بە ناوی دایکی (ڕەسەن).

9- ئەگەر منداڵ باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجه‌ القیمومه‌ المۆقته‌ (بەزمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی دەركردنی پەكەكە لە لیستەكە.. ئەمریکا ڕێکخراوی فارکی لە ‏لیستی تیرۆر دەرهێنا

ئیداره‌ی ئه‌مریكا هێزه‌ چه‌كداره‌ شۆڕشگێڕه‌كانی كۆڵۆمبیا ناسراو به‌ فارك-ی له‌ لیستی ‏ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كان ده‌رهێنا، بڕیارەكە هاوكاتە لەگەڵ…
Total
0
Share