بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند.
چەقی بومەلەرزەكە بە قووڵایی 30 كیلۆمەتر لە كەناراوەكانی دوورگەی ساپۆرۆی سەرچاوەی گرتووە، تائێستا زەرەر و زیانەكانی بومەلەرزەكە نەزاندراون.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا بومەلەرزەیەك توركیای هەژاند و بە هەزاران كەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون و چەندینی دیكەش بێماڵ و حاڵ بوون.