مینێك لە باشووری خانەقین تەقییەوە

لە ناوچەیەكی باشووری خانەقین مینێكی چێندراو تەقییەوە و بەهۆیەوە شوانكارێك برینداربوو.

رووداوەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك مەزارگەی باوە مەحمود لە باشووری قەزای خانەقین روویداوە.

پەیامنێرمان لە گەرمیان پێیڕاگەیاندین، شوانكارێك برینداربووە، ژمارەیەك مەڕوماڵاتیشی مرداربوونەتەوە.

گوماندەكرێت مینەكە لەلایەن پاشماوەی چەكدارانی داعش لە ناوچەكە دانرابێت، پەیامنێرمان وای وت.

ئەوەشی وت، بەهۆی جموجوڵەكانیانەوە لەماوەی رابردوودا هێزە ئەمنییەكان بەهاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەڵمەتێكی گەڕان و كێوماڵیان ئەنجامدا و ژمارەیەك لە چەكدارانی گروپەكەیان كوشت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی ڕێبوار تەها: دەنگۆکانی دەستلەکارکێشانەوەی ڕێبوار تەها دوورن لە ڕاستییەوە

نووسینگەی ڕێبوار تەها ڕایدەگەیەنێت، دەنگۆکانی دەستلەکارکێشانەوەی ڕێبوار تەها دوورن لە ڕاستییەوە و ئەو کەسانەی ئەم دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە لەلامان…
زیاتر ببینە

ئیلـ.ـهام ئـ.ـەحمەد: حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە

ئیلهام ئەحمەد، رایگەیاند، حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە. ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و…
Total
0
Share