گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا دەستیانپێکرد

گفتوگۆکانی نێوان واشنتن و مۆسکۆ سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری جنێڤی سویسرا دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەکە لەنێوان هەردوو جێگری وەزیرانی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە وێندی شێرمان و سێرگی ڕیباکۆڤ لە بارەگای نوێنەرایەتیی ئەمریکا دەستیپێکرد.

بارەگای نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە جنێڤ تەنها چەند مەترێک لە بارەگای نوێنەرایەتیی ڕوسیاوە دوورە لە نزیک بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە دوای دیداری نێوان جۆ بایدن و ڤلادیمێر پوتین، ئەوە سێیەم دیداری نێوان شێرمان و ڕیباکۆڤە.

یەکەم کۆبوونەوەی نێوان هەردوو جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ڕوسیا لە 28ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا لە بارەگای نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە سویسرا ئەنجامدرا، دواتریش لە بارەگای نوێنەرایەتیی ڕوسیا لە 30ی ئەیلولی 2021 دیداری دووەمیان ئەنجامدا.

بەر لە دەستپێکردنی گفتوگۆکان هەریەکە لە ئەمریکا و ڕوسیا هەڵوێستی یەکلایی خۆیان لەبارەی ئۆکرانیاوە ئاشکراکرد و واشنتن هۆشداریدا لە مەترسییەکانی ڕوودانی هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی، لەبەرامبەردا مۆسکۆ ڕەتیکردەوە هیچ سازشێک بکات.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، ڕوسیا ئێستا بووەتە دوژمنێکی نوێ و مەترسیدار بۆسەر ئۆکرانیا، دەکرێت لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە کێشەی کۆکردنەوەی هێزەکانی ڕوسیا لەسەر سنوورەکانی چارەسەربکرێت، هەروەها داواشی لە وڵاتانی ئەوروپا کرد هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ دروستکردنی فشار لەسەر ڕوسیا بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا.

سەرەڕای ئەم گفتوگۆیانەش ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کۆبوونەوەی نێوان هاوپەیمانیی ناتۆ و ڕوسیا، هەروەها کۆبوونەوەی نێوان ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەوروپا لەگەڵ ڕوسیا لەسەر هەمان پرس ئەنجامدرا، لەپێناو ڕێگریکردن لەهەر هەنگاوێکی ڕوسیا بۆ هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیی بە ئاراستەی ژاپۆن هەڵدا هۆشداری دراوە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکان

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، کۆریای باکوور ئەمڕۆ پێنجشەممە مووشەکێکی بالیستیی تەقاندووە بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن. سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای…
زیاتر ببینە

پەیامی نوێی زیلینسكی بە هەمان جلوبەرگەوە.. “قوربانیی زۆرمان داوە، بەڵام بەرگری ‏دەكەین”‏

سەرۆكی ئۆكرانیا وتارێكی نوێی پێشكەشكرد، داوای هاوكاریكردنی وڵاتەكەی كرد، بەو پێیەی قوربانییەكی زۆریان داوە، ئاماژەش بە دەركردنی ڕوسیا…
Total
0
Share