شێوازێكی نوێی بەدەستهێنانی پاسپۆرت پەیڕەودەكرێت

پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی بەغداد ئەو کەسانەی پەلەیانە دەتوانن ببنە خاوەن پاسپۆرت بە رێگەی خزمەتگوزاریی خێرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری ئەو ھاوڵاتیانە دەکەین کە پێویستیانە بەزووترین کات ببنە خاوەن پاسپۆرت بەبێ بوونی ھیچ مەرجێکی وەک ھەبوونی راپۆرتی پزیشکی یاخود تکتی فڕۆکە، دەتوانن سەردانی نووسینگەی تایبەت بکەن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرت لە بەغداد بۆ مەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت بەڕێگەی (خزمەتگوزاری خێرا-خدمة سریعة) بە بڕی 250 هەزار دینار.

دەشڵێت، بەو خزمەتگوزارییە لەماوەی کاتژمێرێکدا پاسپۆرتەکەت وەردەگریتەوە.

خزمەتگوزارییەكە بەردەستە بۆ سەرجەم ھاوڵاتییانی عیراق و کوردستان دانیشتووی ھەر پارێزگا و ناوچەیەک بن، وەك ئەوەی پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی پێدا و دەشڵێت، بەڵام پێویستە ھاوڵاتی سەرجەم پێداویستییەکانی دەرھێنانی تایبەت بە پاسپۆرتی پێبێت تاوەکو مامەڵەکەی بۆ جێبەجێبکرێت.

بابەتی پێشتر

هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی لە یەکێتیدا کراون یاسایین و بواری تانەلێدانیان نەماوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. هەندێك لە شەقامەكانی دەوروبەری قەڵا دەبنە شەقامی پیادە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەخشی 29 کەناڵی ناوخۆیی رادەگیرێت

بەهۆی نوێنه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم بڕیاری راگرتنی پەخشی 29 کەناڵی ناوخۆیی دەرکرد. بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و…
Total
0
Share