روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە

مەولود سابیر بەڕێوەبەری گشتیی بانكە بازرگانییەكانی هەرێم رایگەیاند، “ساڵانە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێم ئامارێك بڵاودەكاتەوە بۆ سەرجەم بانكە بازرگانییەكان، كە فۆڕمێكی تایبەتە بە ئامادەبوونی خانەنشینان بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان لە مانگی یەكی هەموو ساڵێك.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ڕۆژی چوارشەممە لە سەرجەم ئەو بانكە بازرگانییانەی كە مووچەی خانەنشینیی شارستانی دابەشدەكەن، لیژنەیەك لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینییەوە دانرا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانكە بازرگانییەكان،

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لیژنەكە پێكهاتبوون لە سێ فەرمانبەر لە هەر بانكێك، بەڵام بەهۆی زۆریی ژمارەی مووچەخۆرانی خانەنشینانەوە بە شێوەیەكی كاتی قەرەباڵغی لەدابەشكردنی مووچە لە چەند بانكێكی شاری هەولێر دروستبوو، دوای ئەوەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكانەوە ژمارەی لیژنەكان زیادكران و كێشەكەیان چارەسەر كرا.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دانەوەی قەرزەكانی نیشتەجێبوون بە دینار روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

كونسوڵی بەریتانیا پشتیوانی لە پرۆژە زانستییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share